Ömer Aşur Çuhadar
06 ئەیلوول 2026•نوێکردنەوە: 06 ئەیلوول 2026
وەزیری نەوتی عێراق، باسم محەمەد خزەیر ڕایگەیاند کە ھەناردەکردنی نەوتی وڵاتەی بۆ ئاستێکی پێوانەیی بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە سێ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
ئاژانسی ھەواڵی فەرمیی عێراق "INA" بڵاوی کردەوە کە باسم محەمەد خزەیر لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان ئاماژەی بەوەداوە کە ھەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ سێ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرزبووەتەوە.
ھەروەھا وەزیری نەوتی عێراق ڕاشیگەیاندووە کە لە سەرەتای ئەم مانگەوە، ڕۆژانە سێ ملیۆن بەرمیل نەوتیان ھەناردەی بازاڕەکانی جیھان کردووە.
وەزیری نەوتی عێراق، باسم محەمەد خزەیر ڕاشیگەیاندووە کە پلانیان ھەیە، ھەناردەکردنی نەوت بەرز بكەنەوە و بگەیەننە پێنج ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا، ئەوەش دوای تەواوکردنی کارەکانی بەستنەوە و کارپێکردنی ھێڵە بۆڕییەکانی ھەناردەکردنی نەوت کە بەرەو فیشخابوور و بانیاس دەڕۆن، لەگەڵ بەھێزکردن و گەشەپێدانی ڕێگەکانی ھەناردەکردن لە گەرووی ھورمز.