Fecri Barlık,Hasan Namlı,Mehmet Niyazi Deniz
23 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 28 ئەیلوول 2020
سێرت- AA
لە شارۆچکەی تیلۆ سەربە پارێزگای سێرت و بە لەبەرچاو گرتنی رێوشوێنەکانی تایبەت بە خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، دوای نوێژی بەیانی رێوڕەسمێکی تایبەت بە بینینی "رووداوی تیشک" بەڕێوەچوو کە ٢٥٦ ساڵ بەر لەئێستا، ئیبراهیم حەقی لەڕێی رێکخستنی تیشکەوە وای کردووە یەکەم تیشکی خۆر بدات لە گۆڕی مامۆستاکەی ئیسماعیل فەقیروڵڵا.
ئەم کارە هونەرییەش ناوی "رووداوی تیشک"ی لێنراوە و لە ساڵی ٢٠١٥وە چووەتە لیستی میراتی جیهانی رێکخراوی یونیسکۆوە.
لە کاتژمێر ٠٦:١٩ی و لەگەڵ هەڵهاتنی خۆر بۆ ماوەی پێنج خولەک تیشکدانەوەکە دەرکەوت و لەڕێی شاشەیەکی گەورەشەوە نیشانی ئامادەبووان درا.
"رووداوی تیشک" لەو رۆژانەدا دەردەکەوێت کە کاتەکانی شەو و رۆژ تیایاندا یەکسان دەبنەوە.