ABDULSALAM FAYEZ
21 ئەیلوول 2026•نوێکردنەوە: 21 ئەیلوول 2026
ئاژانسی ھەواڵی فەرمیی سووریا بڵاوی کردەوە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، تەقینەوەیەک لە بنکەیەکی سوپا لە دەوروبەری شارۆچکەی عەیس باشووری پارێزگای حەلەب باکووری ئەو وڵاتە ڕوویداوە.
ھەروەھا ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشداوە کە دوای تەقنیەوەکە، ھێزەکانی سەربە فەرماندەیی ئاسایشی ناوخۆ لە پارێزگای حەلەب خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە، ھەروەھا ئەو ڕێگایانەی کە دەچنە شوێنی تەقینەوەکە داخراون، ئەوەش لە پێناو پاراستنی گیانی ھاووڵاتییان.
ھاوکات پارێزگاری حەلەب، عەزام غەریب لە ڕاگەیاندراوێکدا داوای لە ھاووڵاتییانی دانیشتووی شارۆچکەی عەیس و ناوچەکانی باشووری حەلەب کردووە کە لەبەر پاراستنی گیانی خۆیان لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە و لە شوێنی تەقینەوەکە نزیک نەبنەوە.
عەزام غەریب ڕاشیگەیاندووە کە نەخۆشخانەکان و تیمەکانی فریاکەوتن لەو پەڕی ئامادەباشیدان، ھەروەھا لایەنە پەیوەندیدارەکان لە نزیکەوە بەداداچوون بۆ دۆخەکە دەکەن.