Zafer Göder
21 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 23 مای,س 2023
بۆڵو – AA
کوێستانەکانی ئات لە پارێزگای بۆڵو کە لەسەدا ٦٥ی رووبەرەکەیان دارستانە، بەهۆی سەوزی لەوەڕگاکانی لە وەرزی بەهار و هاویندا، ئاژەڵی لێ دەلەوەڕێندرێن.
کوێستانەکانی ئات لە ١٠ کیلۆمەتر لە شاری بۆڵو-وەوە دوورە هەزار و ١٥٠ بۆ هەزار و ٢٥٠ مەتر لە ئاستی دەریاوە بەرزن و لە حەوت کوێستان پێک هاتوون کە بە دوای یەکدا ریز بوون و ١-٢ کیلۆمەتر لەیەکترەوە دوورن.
زۆربەی ئەوانەی لە نزیک ئەو کوێستانانەدا دەژین، بەمەبەستی لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانیان روو لەو کوێستانانە دەکەن و تا پاییز بەردەوام دەبن لەو کارە.
مەڕوماڵات و رەشەوڵاخ بە درێژایی رۆژ لەنێو مێرگە پانوپۆڕانەکانی کوێستانەکاندا دەلەوەڕێن.
بەهۆی فرەیی گژوگیا و زۆری سەرچاوەکانی ئاوەوە، ساڵانە گەشتیارێکی زۆر بە گرووپ گرووپ روو لە ناوچەکە دەکەن، یان دێن و خیوەت هەڵ دەدەن و لەوێ دەمێننەوە.