Haydar Karaalp
15 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 15 تەمووز 2026
بە بۆنەی ڕۆژی دیموکراسیی و یەکێتیی نیشتمانیی ١٥ی تەمووزەوە، لە بەغدای پایتەختی عێراق ڕێوڕەسمێکی یادکردنەوە بەڕێوەچوو.
ڕێوڕەسمەکە لەلایەن باڵیۆزخانەی تورکیا لە بەغدا لە گۆڕستانی شەهیدانی تورک لە بەغدا ساز کرا و، تیایدا باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا، ئەنڵ بۆرا ئینان و پارێزگاری کەرکووک و سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراق، محەمەد سەمعان ئاغا و نوێنەرانی دامەزراوە و ڕێکخراوە تورکییەکانی چالاک لە بەغدا و پەرلەمانتارانی بەرەی تورکمانی و ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسان بەشداربوون.
ڕێوڕەسمەكه بە خوێندنی چهند ئایهتێك له قورئانی پیرۆز دەستیپێکرد و، تیایدا باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا ئینان گوتارێكی پێشكهش كرد.
ئینان ڕایگهیاند: "شەوی ١٥ی تەمووز، یەکێکە لە گەورەترین ئەو بەرهەمانەی لە مێژوودا لەلایەن گەلی مەزنی تورکەوە تۆمار کرا، کە دەیانگوت ئیرادە هی ئێمەیە، سەرکەوتن هی ئێمەیە. گەلی مەزنی تورک کە دروشمی 'سەربەخۆیی تایبەتمەندیی منه'ی دامەزرێنەری کۆمارەکەمان، غازی موستەفا کەمال ئهتاتورکی پەیڕەو کردووە، لەو شەوەدا جارێکی دیکە بە هەموو جیهانی نیشاندا کە دوودڵ نابێت لە بەختکردنی گیانی خۆی بۆ پاراستنی سەربەخۆیی و سەروەریی نیشتمانەکەی".
ههروهها ئینان ئاماژەی بەوە کرد فەتۆ ڕێکخراوێکی تیرۆریستی و تاوانکاری نێودەوڵەتیی نهێنییە کە لە پشت ماسکی کۆمەڵگەی مەدەنی، پەروەردە و ئاینەوە خۆی حەشارداوە. ئامانجی فەتۆ تەنیا تورکیا نییە، بەڵکو لە هەر وڵاتێکدا بێت هەوڵ دەدات دزە بکاتە ناو دامەزراوەکانییەوە و لە ڕێگەی تاوانەکانی وەک فرتوفێڵی دارایی، سپیکردنەوەی پارە و قاچاخچێتییەوە، دەبێتە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایش و سیستمی یاسایی ئەو وڵاتانە.