Zana Natık Kerem
22 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 23 ئادار 2020
بەغدا - AA
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق، تۆمارکردنی ١٩ حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی رایگەیاند.
لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق هاتووە "لەمیانی ئەنجامدانی پکشنین بۆ ١٠٦ حاڵەتی گوماناوی دەرکەوتووە کە ١٩یان پۆزەتیڤ بوون".
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەنراوەکەیدا باسی لەوەکردووە کە ئەو ١٩ حاڵەتەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا؛ پێنجیان لە بەری رەسافەی شاری بەغدا، یەکیان لە بەری کەرخی شاری بەغدا و دوویان لە شاری بزیشکیی شاری بەغدا، دوویان لە نەجەف، یەکیان لە کەربەلا، یەکیان لە پارێزگای موسەننا، یەکیان لە هەولێر و شەشەکەی دیکەش لە سلێمانی؛ تۆمارکراون.
بەپێی راگەیەندراوەکە، سێ حاڵەتی دیکەی گیانلەدەستدان بە جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا (COVID-19) لە شاری پزیشکیی شاری بەغدا تۆمارکراوە و پینج تووشبووی دیکەیش لە بەری کەرخی شاری بەغدا چاکبوونەتەوە.
بەوەیش ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق بەرزبوویەوە بۆ ٢٣٣ کەس کە تا ئێستا ٥٧یان چاکبوونەتەوە و ٢٠شیان گیانیان لەدەستداوە.