Ahmet Dursun, Muhammed Kılıç
08 ئەیلوول 2026•نوێکردنەوە: 08 ئەیلوول 2026
ئەمینداری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، موحسن ڕەزایی ڕایگەیاند کە لە وەڵامی ئەو گەمارۆییەی کە لەلایەن ئەمریکاوە بەسەر ئێراندا سەپێندراوە، "ناوچەیەکی قەدەغەکراو" لە کەنداو دادەمەزرێنن.
موحسن ڕەزایی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی نووسیوویەتی: "ئێران شێوازی ئۆپەراسیۆنەکانی خۆی بەرامبەر بە ھێزەکانی ئەمریکا کە لە ناوچەکەدا جێگیر کراون، گۆڕیوە".
ئەمینداری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران ڕاشیگەیاندووە : "ئەمریکا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ھۆشدارییەکی ڕوونی بەدەست گەیشتووە سەبارەت بە مووشەکە نوێیەکانی ئێران".
ھەروەھا موحسن ڕەزایی ئاماژەی بەوەشداوە کە لە وەڵامی ئەو گەمارۆییەی کە لەلایەن ئەمریکاوە بەسەر ئێراندا سەپێندراوە، "ناوچەیەکی قەدەغەکراو" لە کەنداو دادەمەزرێنن.