Sümeyye Dilara Dinçer
08 ئەیلوول 2026•نوێکردنەوە: 08 ئەیلوول 2026
تورکیا هێرشی حووسییەکان بۆ سەر سعوودیە و بە ئامانجگرتنی گیان و ماڵی خەڵکی سڤیلی "بە تووندترین شێوە" ئیدانە کرد.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕاگەیاندراوێکی لەبارەی هێرشی حووسییەکان بۆ سەر سعوودیە بڵاو کردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی دەرەوە'دا هاتووە: "هێرشی حووسییەکان کە پەرەسەندنی گرژییەکانە لە ناوچەکەدا و گیانی و ماڵی خەڵکی سڤیل دەکاتە ئامانج، بە تووندترین شێوە ئیدانە دەکەین. پشتیوانیمان بۆ سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سعوودیە دووپات دەکەینەوە".
لە ڕاگەیاندراوەکەدا جەخت لەوەش کراوەتەوە کە هێرشەکان زیان دەگەیەنێتە هەموو هەوڵەکانی دیپلۆماتیک بۆ کۆتاییهێنان بە چارەسەری ململانییەکانی یەمەن بە ڕێگەی سیاسی و پێویستە بە زووترین کات حووسییەکان هێرشەکانیان ڕابگرن.