Heman Hussein Yaseen
28 کانوونی دووەم 2024•نوێکردنەوە: 29 کانوونی دووەم 2024
هەولێر - AA
فەرماندەیی ناوەندی ھێزەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا لە نزیک سنوورەکانی عێراق لە ئوردن کرایە ئامانج و بە هۆیەوە سێ سەرباز کوژرا.
بهپێی ڕاگەیاندراوێکی فەرماندەیی ناوەندی ھێزەکانی ئەمریکا (CENTCOM) لە هێرشێکی دڕۆنییدا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئوردن نزیک سنووری عێراق - سووریا سێ سهربازی ئهمریكی کوژران و ٢٥ ی دیکەش برینداربوون.
لە بەشێکی ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە هێرشەکە کراوەتە سەر کێڵگەیەکی نەوتی و بەهۆیەوە کارەکان تا ٢٤ کاتژمێر ڕاگیراوە وەک ڕێزلێنانێک بۆ قوربانییەکان.
ئەوەشخراوەتەڕوو کە ناسنامەی قوربانییەکان ئاشکرا ناکرێت تا ئەو کاتەی کەسوکاریان ئاگادار دەکرێنەوە.
بەپێی زانیارییەکان لە ماوەی چوار مانگی ڕابردوودا زیاتر لە ١٥٠ هێرش لەلایەن گرووپە چەکدارە عێراقییەکانی نزیک لە حەشدی شەعبی کە خۆیان وەک گرووپەکانی مقاومە لە عێراق دەناسێنن، کراوەتە سەر بنکە و ئامانجە دیاریکراوەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش.