Zein Khalil
28 کانوونی دووەم 2024•نوێکردنەوە: 29 کانوونی دووەم 2024
قودس ــ AA
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە دوو خاڵی حزبوڵڵا-یان لە باشووری لوبنان بۆردومان کردووە.
سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە دوو خاڵی سەربازیی حزبوڵڵا لە ناوچەیەکی باشووری لوبنان، لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلەوە بۆردومان کراون.
ھەروەھا ڕاشیگەیاندووە کە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، تۆپخانەکانی سوپای ئیسرائیل، بە ئامانجی لەناوبردنی ھەڕەشەکان بۆسەر ئیسرائیل، ژمارەیەک گولـلە تۆپیان ئاراستەی چەند ناوچەیەکی باشووری لوبنان کردووە، بێ ئەوەی سروشتی ئەو ھەڕەشانە ڕوون بکاتەوە.
تا ئێستا حزبوڵڵای لوبنان، ھیچ ڕاگەیاندراوێکی لەوبارەیەوە بڵاو نەکردووەتەوە.