Narges Rezaie, Mustafa Melih Ahıshalı
18 ئاب 2026•نوێکردنەوە: 18 ئاب 2026
سەرکۆماری ئێران، مەسعود پزیشکیان ئاماژەی بەوە كرد بە سیستمێکی ئیداری هێواش و عەقڵییەتی داخراو ناگهنه ئامانجەکان و، ئەنجامدانی چاکسازی لە سیستمی ئیداری و ئیدارەدانی وڵات كارێكی پێویسته.
بەپێی ڕاگەیاندراوی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران، پزیشکیان لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ کۆمەڵێک شارەزا و خۆبەخشی بواری کشتوکاڵ هەڵسەنگاندنی بۆ دۆخی ئێستای ئێران کرد.
پزیشکیان باسی لهوه كرد ئێران جگه لەو کێشەکانی جەنگ دروستیکردوون، ڕووبەڕووی ناهاوسەنگیی جیاواز و زەحمەتییەکانی کەشوهەوا بووەتەوە، بەتایبەت کەمی سەرچاوەکانی ئاو، جەختیشی لەسهر ئهوە کردەوە پێویستە سیاسەتەکانی بەرهەمهێنان و گەشەپێدان بە شێوازێک ئامادە و جێبەجێ بكرێن کە لەگەڵ ڕاستییەکانی ئێستادا بگونجێن.
گوتیشی: "بە سیستمێکی ئیداری هێواش و عەقڵییەتی داخراو ناگەینە ئامانجەکانمان. بەردەوامبوونی ئەم پرۆسەیە هیچ ئەنجامێکی نابێت جگه لە بەفیڕۆدانی کات و سەرچاوەکان".