Zafer Fatih Beyaz
24 ئەیلوول 2026•نوێکردنەوە: 24 ئەیلوول 2026
سەرکۆماری توركیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کە بە مەبەستی بەشداری کردن لە ٨١هەمین كۆبوونهوهی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجامدانی چەندین دیدار و كۆبوونهوه سهردانی شاری نیویۆرکی ئەمریکای كرد، بەرەو ئیستانبوڵ بەڕێکەوت.
لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جۆن ئێف کهنەدی، سەرکۆمار ئەردۆغان لهلایهن نوێنەری هەمیشەیی تورکیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، باڵیۆز ئەحمەد یڵدز و باڵیۆزی تورکیا لە واشنتۆن، سەدات ئۆناڵ و کۆنسوڵی گشتیی تورکیا لە نیویۆرک، باڵیۆز موحیتین ئەحمەد یازاڵ لەگەڵ بەرپرسانی دیکە بهڕێكرا.
سەرکۆمار ئەردۆغان و ئەمینە ئەردۆغانی هاوسەری و شاندی یاوەریان گەڕانەوە بۆ ئیستانبوڵ.