Abdulhameed Husseın Karam
23 ئەیلوول 2026•نوێکردنەوە: 23 ئەیلوول 2026
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لەگەڵ سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس کۆبووەوە.
لە دیدارەکەدا کە لە بارەگای سەرەکی نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوەچوو، سەرکۆمار ئەردۆغان، دەفتەری پەیوەست بە ٨١هەمین کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانی واژوو کرد.
بەپێی ڕاگەیاندراوی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، لە دیدارەکەدا باس لە پرسە هەرێمیی و جیهانییەکان کراوە و، سەرکۆمار ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کردووە، لەگەڵ گۆتێرێس کە لە کۆتاییهاتنی ماوەی ئەرکەکەی نزیک دەبێتەوە، لە نزیکەوە کاریان لەسەر زۆر بابەتی پەیوەست بە ئاشتیی و ئاسایشی جیهانیی کردووە.
سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لەوە کردووە کە جارێکی دیکە دەرکەوت کە ئیسرائیل ئاشتیی لە غەززە ناوێت و، بە تیرۆری نیشتەجێکراوان لە کەرتی ڕۆژئاوا و هێرشکردنە سەر شوێنە پیرۆزەکان لە قودس دۆخەکەی زیاتر خراپکردووە، ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە پێویستە زەمینەی چارەسەری دوو دەوڵەتی بپارێزرێت.
هەروەها سەرکۆمار ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کردووە کە، پێویستە ئاڵۆزییەکان لە ئێران و ئۆکراینا کەم بکرێنەوە و، وەک تورکیا کار دەکەن بۆ پابەندبوون بە پرۆسەی دیپلۆماسیی و، سەبارەت بە پرسی گەرووی هورمز پرۆسەیەک کە لە ناوچەکەوە سەرچاوە بگرێت دەتوانێت سوودبەخش بێت.
سەرکۆمار ئەردۆغان جەختی کردووەتەوە کە چاوەڕوانن لایەنەکان هەڵوێستێکی بەرپرسیارانە بۆ ئاسایشی کەشتیوانی لە دەریای ڕەش بگرنەبەر، تورکیاش بێزارە لە بەئامانجگرتنی کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای ڕەش.
سەبارەت بە قوبرس، سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لەوە کردووە کە هیچ پێشنیازێک، کە لە دوورگەکەدا، دان بە سەروەریی یەکسانیی و پێگەی نێودەوڵەتیی یەکسانی گەلی تورکی قوبرسدا نەنێت، هیچ ئەنجامێکی نابێت.
هەروەها سەرکۆمار ئەردۆغان، لە دیداریدا لەگەڵ میری قەتەر، تەمیم بن حەمەد ئال سانی، پەیوەندیە دووقۆڵییەکان بەتایبەت لە بوارەکانی وەبەرهێنان، بازرگانیی، وزە و پیشەسازی بەرگریی تاوتوێکرد و، جەختی لەسەر گرنگیی بەهێزکردنی هاریکارییەکان لە بواری وزە و گواستنەوە کردەوە و، داوای کرد کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی گوشار بخاتە سەر ئیسرائیل بۆ ڕاگرتنی دەستدرێژییەکانی لە غەززە.
لە درێژەی دیدار و کۆبوونەوەکانیدا سەرکۆمار ئەردۆغان لە بارەگای سەرەکی نەتەوە یەکگرتووەکان بە جیا لەگەڵ سەرکۆماری سەنیگال، باسیرۆ دیۆمای فای و، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، ئاندی بێرنهام کۆبووەوە.
بەپێی ڕاگەیاندراوی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، سەرکۆمار ئەردۆغان لە کۆبوونەوەکاندا تاوتوێی پرسە دووقۆڵی و جیهانییەکان کردووە.
سەبارەت بە پەیوەندییەکانی تورکیا و بەریتانیا سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لەوە کردووە کە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لە هەموو بوارەکاندا بەهێز دەبن، بەتایبەت لە ڕێگای هەنگاونان لە بوارەکانی پیشەسازی بەرگریی و بازرگانییدا دەبرێنە ئاستێکی باڵاتر.
دەربارەی پرسی فەڵەستین، سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "ئیسرائیل بە کردەکانی لە غەززە و کەرتی ڕۆژئاوا سەلماندوویەتی ئاشتیی ناوێت، لەبەرئەوە پێویستە کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی گوشارەکانی چڕ بکاتەوە''.
پەیوەست بە دۆخی ئێران و ئۆکراینا سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "ئاڵۆزییەکان لە ئێران و ئۆکراینا ڕوویان لە هەڵکشان کردووە، گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر پرسی هورمز دەتوانێت سەرلەنوێ زەمینە بۆ پڕۆسەی دانوستان بڕەخسێنێت. هەروەها بەئامانجگرتنی کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای ڕەش، دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات".
سەرکۆمار ئەردۆغان لە بارەی پرسی قوبرس ڕایگەیاند: "هیچ هاوکێشەیەک بەبێ داننان بە سەروەریی یەکسان و پێگەی نێودەوڵەتیی گەلی تورکی قوبرس لە دوورگەکە سەرکەوتوو نابێت".
هاوکات سەرکۆمار ئەردۆغان، لە بارەگای سەرەکی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن، سانای تاکایچی کۆبووەوە. لە دیدارەکەدا پەرەپێدانی قەبارەی بازرگانیی و هەلی هاریکاری لە بوارەکانی وزە، ژێرخان و پیشەسازی بەرگریی تاوتوێکران.
سەرکۆمار ئەردۆغان جەختی لەسەر گرنگی بەدیهێنانی ئاشتیی و بونیادنانەوەی سووریا، غەززە و ئۆکراینا کردەوە و، سەرۆکوەزیرانی ژاپۆنی بۆ لووتکەی سەرکردەکانی COP-31 لە تورکیا بانگهێشت کرد.
لە درێژەی دیدار و کۆبوونەوەکانیدا لە نیویۆرک، سەرکۆمار ئەردۆغان لە ماڵی تورک لەگەڵ سەرکۆماری پۆڵەندا، کارۆل ناڤرۆتسکی کۆبووەوە و، جەختی لە گرنگیی بەرزکردنەوەی ئاستی بازرگانیی و پەرەپێدانی هاریکارییەکان کردەوە، بەتایبەت لە کەرتی پیشەسازیی بەرگرییدا. هەروەها ئاماژەی بە هەوڵەکانی تورکیا کرد بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ڕووسیا-ئۆکراینا و پاراستنی ئاسایشی کەشتیوانی لە دەریای ڕەش و، بەردەوامیی پشتیوانیی نێودەوڵەتیشی بۆ چارەسەری دوو دەوڵەتی لە پێناو چەسپاندنی ئاشتیی لە غەززە بە پێویست زانی.
سەرکۆمار ئەردۆغان پێشوازیی لە سەرۆکوەزیرانی بەنگلادیش، تاریق ڕەحمان کرد و، لە دیدارەکەدا باسی لەوە کرد، پێویستە پهره به هاریکارییەکان لە بواری پیشەسازیی بەرگرییدا بدرێت و، هەڵنانی هەنگاو بۆ زیادکردنی قەبارەی بازرگانیی نێوان هەردوو وڵات بەسوود دەبێت.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، لەو دیدارەدا كه لە باڵەخانەی ماڵی تورک له شاری نیویۆرک بهڕێوهچوو، پەیوەندیە دووقۆڵییەکانی نێوان تورکیا و بەنگلادیش لەگەڵ پرسە ههرێمییهكان تاوتوێکران.
لە دیدارەکەدا سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لە پێویستی گواستنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و بەنگلادیش بۆ زەمینەیەکی دامەزراوەییتر کرد و، ئاماژهی بهوهكرد پێویستە پهره به هاریکارییەکان لە بواری پیشەسازیی بەرگرییدا بدرێت، گرتنەبەری هەنگاو بۆ زیادکردنی قەبارەی بازرگانیی دوولایەنەی به سوودبهخش ناوزهند كرد.
سهركۆمار ئەردۆغان باسی لهوهیشكرد کە بە پێزانینەوە دەڕواننە ههڵوێستی بەنگلادیش كه باوەشی بۆ زیاتر لە یەک ملیۆن موسڵمانی ڕۆهینگیا کردووەتەوە و، جەختی لەوەکردەوە کە وەک تورکیا بەردەوام دەبن له هاوکارییە مرۆییەکانیان لە بوارەکانی نیشتەجێکردن، پەروەردە و ژێرخان.