Esra Taşkın
26 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 27 کانوونی یەکەم 2021
پاریس – AA
ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌ی چه‌ندین مانگه هه‌موو رۆژانێكی شه‌ممه له فه‌ڕه‌نسا خۆپیشاندان دژبە وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا به زۆره‌ملێ و مۆڵه‌تپێدانی ته‌ندروستیی ئه‌نجام ده‌ده‌ن له رۆژی كریسمسیشدا، به‌رده‌وام بوون له خۆپیشاندان.
سه‌دان خۆپیشانده‌ر له شه‌قامی ڤۆڵتێر له ناوچه‌ی ١١ی پاریس كۆبوونه‌وه و له كه‌شێكی باراناویدا تا گۆره‌پانی ساینت پیه‌ر رێ‌یان پێوا.
ژماره‌یه‌كی زۆر له ئێلەگ زه‌رده‌كان به له‌سه‌رنانی كڵاوی بابانوئێل به‌شدارییان له خۆپیشاندانه‌كه‌دا كرد و بوونی ئه‌و پانكارتانهی وێنه‌ی بابانوئێلیان له‌سه‌ر دروست كرابوو و هیوای "قه‌یرانێكی باشیان" خواستبوو بووه مایەی سه‌رنجڕاکێشان.
خۆپیشانده‌ران ماوه ماوه دروشمه‌كانی وه‌ك "ئه‌گه‌ر (سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا ئیمانوێل) ماكرۆن نهشیههوێت بۆ جیهانێكی باشتر و شكۆمهندانهتر بۆ كرێكاران لێره‌ین" و "ماكرۆن و پۆلیس دژبە ئێمه ده‌جه‌نگن، به‌ڵام ئێمه پێداگیرین له‌سه‌ر رزگاركردنی وڵات"یان ده‌گوته‌وه.
عه‌بدولقادر دەهمانی كه به ره‌چه‌ڵه‌ك جه‌زائیرییه و ٦٠ ساڵه له فه‌ڕه‌نسا ده‌ژی ئاماژه‌ی به‌وه دا كه سێ مانگه، زۆربه‌ی رۆژانی شه‌ممه له‌گه‌ڵ ئێلەگ زه‌رده‌كان خۆپیشاندان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و له هاوینه‌وه دژی مۆڵهتێپدانی ته‌ندروستیی و وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا به زۆره‌ملێ خۆپیشاندان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ناوبراو تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی، ئه‌نجامدانی پشكنینه‌كانی كۆرۆنا كه له‌سه‌ر بیمه‌ی ته‌ندروستی نییه و كه‌مكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی كارپێكردن به ئه‌نجامی پشكنینه‌كان له ٧٢ كاتژمێره‌وه بۆ ٢٤ كاتژمێر 'ئابڕووچوون'ه و گوتی: "ئه‌نجامدانی یه‌ك پشكنین ٢٥ یورۆ له‌سه‌رمان ده‌كه‌وێت".