Dildar Baykan Atalay
19 تشرینی دووەم 2026•نوێکردنەوە: 19 تشرینی دووەم 2026
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ و سەرۆکی ڕووسیا، ڤلادیمێر پوتین لە چوارچێوەی لووتکەی هاریکاریی ئابووریی ئاسیا-پاسفیک (APEC) کە لە شاری شینجینی چین بەڕێوەچوو، کۆبوونەوە.
پێش کۆبوونەوەکە ترەمپ و پوتین تەوقەیان کرد و لە بەردەم کامێراکاندا وەستان.
هەر پێش کۆبوونەوەکە ترەمپ لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوە کرد بە پەرۆشەوە چاوەڕوانی کۆبوونەوەکەیە و، گوتی: "ساڵانێکی زۆرە پەیوەندییەکی نایابمان هەیە. ماوەیەکی زۆرە یەکتر دەناسین. بە بڕوای من دەکرێت چەندین شتی زۆر نایاب لەمەوە بێتە ئاراوە یان لانی کەم ببێتە دەستپێکێک".
ترەمپ ئەوەشی خستەڕوو کە لە کۆتایی ئەمڕۆدا لەگەڵ سەرۆکی چین، شی جین پینگ و پوتین کۆبوونەوەیەکی سێقۆڵی ئەنجام دەدەن.