Dilara Zengin Okay
29 ئەیلوول 2023•نوێکردنەوە: 01 تشرینی یەکەم 2023
واشنتۆن - AA
بەڕێوەبەری باڵای تێسلا و سپەیس ئێکس، ئیلۆن ماسک، ئاماژەی بەوە کرد کە بەو پەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕوانە ساڵی ئایندە ڕاستەوخۆ بەشداری لە تەکنۆفێست بکات و گفتوگۆ بکات لەبارەی دەرفەتەکانی وەبەرھێنان لە تورکیا.
ماسک لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، بڵاوکراوەیەکی سەبارەت بە فێستیڤاڵی تەکنۆفێست بڵاوکردەوە، کە گەورەترین فێستیڤاڵی فڕۆکەوانی، بۆشایی ئاسمان و تەکنەلۆجیای تورکیایە.
ئیلۆن ماسک ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە کە تەکنۆفێست لەخۆدەگرێت و، دەستخۆشی لە ھەموو بەشداربووانی کێبڕکێکانی فێستیڤاڵەکە کرد.
ماسک سوپاسی سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کرد کە بانگھێشتی کردووە بۆ تەکنۆفێست و، گوتی: "بەو پەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕوانی ساڵی ئایندەم ڕاستەوخۆ بەشداری لە تەکنۆفێست بکەم و گفتوگۆ بکەم لەبارەی دەرفەتەکانی وەبەرھێنان لە تورکیا".
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا لە بارەی دیداری سەرکۆمار ئەردۆغان و ماسک، ئاماژە بەوە کراوە کە ئەردۆغان باسی لەوە کردبوو دەکرێت ھاریکاریی لەگەڵ سپەیس ئێکس بکرێت لەبارەی ئەو ھەنگاوانەی گیراونەتەبەر و دەگیرێنەبەر لە چوارچێوەی بەرنامەی بۆشایی ئاسمانیی تورکیا و، بانگھێشتی ماسک-یشی کردبوو بۆ تەکنۆفێست.