Zana Natık Kerem
04 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 04 تشرینی یەکەم 2022
ھەولێر ــ AA
ئەمڕۆ سێشەممە چواری تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی کۆدەبێتەوە و رەوشی عێراق تاوتوێ دەکات.
دوێنێ دووشەممە، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاویکردبوویەوە کە کاتژمێر پێنجی ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە بە کاتی بەغدا، ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی کۆدەبێتەوە.
راشیگەیاندبوو کە لە میانی کۆبوونەوەکەدا، رەوشی عێراق تاوتوێ دەکرێت.
ئاماژەی بەوەیشدابوو کە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق، جێنین ھێنیس پلاسخارت بەشداری لە کۆبوونەوەکەدا دەکات و کورتەیەک سەبارەت بە رەوشی ئێستای عێراق پێشکەش دەکات.