Halime Afra Aksoy
18 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 19 مای,س 2021
غه‌ززه - AA
ئیسرائیل زنجیره‌یه‌ك هێرشی ئاسمانی بۆسه‌ر ژماره‌یه‌كی دامه‌زراوه‌ی مه‌ده‌نی، زه‌وی كشتوكاڵی و چه‌ند خاڵێكی ئه‌منی له ژمارەیەک ناوچه‌ی جیاوازی كه‌رتی غه‌ززه ئه‌نجامدا.
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل هێرشیان كرده سه‌ر بنكه‌یه‌كی ئه‌منی، نووسینگه حوكمدراوه ئازادكراوه‌كانی فه‌ڵه‌ستین و دوو ماڵ له رۆژئاوای غه‌ززه.
برینداربووان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران.
مووشه‌كێكی ئیسرائیلیش له زه‌وییه‌كی كشتوكاڵی له باكووری كه‌رتی غه‌ززه كه‌وته خواره‌وه.
سه‌رچاوه مه‌ده‌نییه‌كانی فه‌ڵه‌ستین ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه هێرشه‌كه بووه‌ته هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه.
له ئاكامی ئه‌و هێرشانه‌ی ئیسرائیل كه له ١٠ی ئایاره‌وه ده‌ستی پێكردووه بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌ززه، تا ئێستا ٢١٢ كه‌س كوژراون كه ٦١یان منداڵ و ٣٦یان ژن بوون و هه‌زار و ٤٠٠ كه‌سی دیكه‌یش برینداربوون.