Ceren Aydınonat, Emre Doğan
01 تشرینی دووەم 2026•نوێکردنەوە: 01 تشرینی دووەم 2026
ئیستانبوڵ - AA
٤٨مین ماراسۆنی ئیستانبوڵ بە درووشمی "تاكه ماراسۆنی نێوان كیشوهرهكانی جیهانە"، دەستی پێکرد.
ماراسۆنەکە لهلایهن یهكێتیی وەرزشی جیهانییەوە خراوهته لیستی "Gold Label"هوه بۆ جاری ٤٨مینە ئهنجام دهدرێت.
کاتژمێر ٩:٠٠ خوولەکی بەیانی ئەمڕۆ، ماراسۆنی ئیستانبوڵ لە بەری ئانادۆڵو و لە تەنیشت پردی شەھیدانی ١٥ی تەمووز دەستی پێکرد.
لە ماراسۆنەکەدا، ٤٥ هەزار و ٦٧٩ کەس کە لە سێ بەشی ٤٢ کیلۆمەتری، ١٥.٥ کیلۆمەتری و ڕاکردنی گشتی پێنج کیلۆمەتری، لە چوارچێوەت تاکەسی، تیمەکاندا کێبەرکێ دەکەن.
براوەکانی یەکەمی ماراسۆنی ٤٢ کیلۆمەتری هەرکامیان ٥٠ هەزار دۆلار خەڵات دەکرێن. لە ئەگەری شکاندنی ژمارەی پێوانەیی هەرکام لە وەرزشکاران ٥ هەزار دۆلاری دیکەیان پێ دەدرێت.