Salih Bilici,Mohammed Baqi Hussein
07 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 07 کانوونی یەکەم 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
- سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان (له‌باره‌ی ناساندنی قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل له لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ-ه‌وه): "هەڵنانی هەنگاوێکی وا لە جیهاندا، فرێدانی ناوچەکەیە بۆ ناو ئاگر. ئەی ترەمپ تۆ دەتەوێت چی بکەیت؟ ئەمە چی هەڵوێستێکە؟ سەرکردە سیاسیەکان بۆ ئاشتکردنەوە هەن نەک بۆ تێکدان. له ئێستادا ئه‌و لێدوانانه‌ی به‌ڕێز تره‌مپ بۆ ئاراسته‌كردنه بۆ ئه‌ركی تێكدان، نه‌ك بۆ ئاشتیی".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان به‌ر له سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ یۆنان له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌سه‌نبۆغا بۆ هاووڵاتییان دوا.
له‌باره‌ی ناساندنی قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل له لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ-ه‌وه ئه‌ردۆغان گوتی:
"هەڵنانی هەنگاوێکی وا لە جیهاندا، فرێدانی ناوچەکەیە بۆ ناو ئاگر. ئەی ترەمپ تۆ دەتەوێت چی بکەیت؟ ئەمە چی هەڵوێستێکە؟ سەرکردە سیاسیەکان بۆ ئاشتکردنەوە هەن نەک بۆ تێکدان. له ئێستادا ئه‌و لێدوانانه‌ی به‌ڕێز تره‌مپ بۆ ئاراسته‌كردنه بۆ ئه‌ركی تێكدان، نه‌ك بۆ ئاشتیی".
سه‌ركۆماری توركیا گوتیشی: "لێره‌دا به‌ڕێز تره‌مپ ئه‌گه‌ر ده‌ڵێت من به‌هێزم، له‌به‌رئه‌وه له‌سه‌ر حه‌قم، به هه‌ڵه‌دا چووه. به‌هێزبوون واتای له‌سه‌ر حه‌ق بوونی نییه. ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر حه‌قه به‌هێزه. پێویسته ئه‌مه به‌م جۆره بزانێت".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانیه‌وه سەبارەت بە بڕیاره‌کەی تره‌مپ گوتی: "درێژه به په‌یوه‌ندییه تهلهفۆنییهكانم ده‌ده‌م. لێره‌دا جگه له سه‌ركرده ئیسلامییه‌كان، داوای پەیوەندیم له‌گەڵ پاپاش كردووه. ئه‌مشه‌و یان سبه‌ی به‌یانی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامده‌ده‌م. چونكه ئه‌م شوێنه له‌هه‌مان كاتدا په‌رستگای مه‌سیحییه‌كانیشه، پێویسته له‌گه‌ڵ ئه‌ویش ئه‌م بابه‌ته باس بكه‌م. چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌ڕێز پوتینیش ئه‌نجامده‌ده‌م. له‌گه‌ڵ وڵاتانی رۆژئاوا فه‌ڕه‌نسا، بەریتانیا، ئیسپانیا و ئه‌ڵمانیاش په‌یوه‌ندی ئه‌نجامده‌ده‌م. چونكه ئه‌مه ئیدی ته‌نها ئه‌ركی موسڵمانان نییه، به‌ڵكو ئه‌ركی مرۆڤایه‌تییه".