Mümin Altaş,Rewa Mahmut Hasan
07 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 09 کانوونی یەکەم 2017
ئەنقەرە-AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم: "راگەیاندنی قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل لە لایەن ئەمریکاوە و ئەو هەنگاوانەی لەم بارەیەوە نراوە، بۆ کۆماری تورکیا لەبری نەبوو هەژمار دەکرێت. ئەم بڕیارە کودەتایەکی قورسە بەسەر پرۆسەی ئاشتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەوڵەکانی ئاشتی فەڵەستین-ئیسرائیل. لە رێگەی ئەم بڕیارەوە ئاشتی فەڵەستین و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە رەگوڕیشەوە لەبن دێت، نموونەیەکی تەواوی نابەرپرسیارانایە کە لە رێگەی ترسی سیاسیەوە نراوە. بە توندی ئیدانەی ئەوانە دەکەم کە ئەم بڕیارەیان داوە. وەک هەموو کاتێکی تر دەبێت رێز لە مزگەوتی ئەقسا تەواوی شوێنە پیرۆزەکانی قودس بگیرێت و ئەمری واقع لەوێ نەچەسپێنرێت".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم لەبارەی ناساندنی قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل لە لایەن ئەمریکاوە ئاماژەی بەوە کرد کە کۆماری تورکیا ئەم بڕیارە بە نەبوو هەژمار دەکات.
بینالی یڵدرم لەبارەی ناساندنەکەی ئەمریکاوە راگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە و تیایدا هاتووە:
"راگەیاندنی قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل لە لایەن ئەمریکاوە و ئەو هەنگاوانەی لەم بارەیەوە نراوە، بۆ کۆماری تورکیا لەبری نەبوو هەژمار دەکرێت. ئەم بڕیارە کودەتایەکی قورسە بەسەر پرۆسەی ئاشتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەوڵەکانی ئاشتی فەڵەستین-ئیسرائیل. لە رێگەی ئەم بڕیارەوە ئاشتی فەڵەستین و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە رەگوڕیشەوە لەبن دێت، نموونەیەکی تەواوی نابەرپرسیارانایە کە لە رێگەی ترسی سیاسیەوە نراوە. بە توندی ئیدانەی ئەوانە دەکەم کە ئەم بڕیارەیان داوە. وەک هەموو کاتێکی تر دەبێت رێز لە مزگەوتی ئەقسا تەواوی شوێنە پیرۆزەکانی قودس بگیرێت و ئەمری واقع لەوێ نەچەسپێنرێت".
بینالی یڵدرم ئاماژەی بەوەداوە کە تورکیا وەک سەرۆکی ئەم خولەی رێکخراوی هاریکاری ئیسلامی بڕیاری داوە کە لە ١٣ی کانوونی یەکەمدا بە بەشداری وڵاتانی ئیسلامی کۆبوونەوەیەک لەو بارەیەوە بکەن.