Gökhan Yıldız, Yılmaz Öztürk
08 تشرینی یەکەم 2026•نوێکردنەوە: 08 تشرینی یەکەم 2026
وەزیری بازرگانیی تورکیا، عومەر بۆلات ڕایگەیاند کە قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نیوان تورکیا و ئەمریکا تا ٢٠٢٨، دەگاتە ٥٠ ملیار دۆلار.
عومەر بۆلات لە میانی کۆنگرەی "ACE BPSC 2026" لە ئیستانبوڵ باسی لەوە کرد کە قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان تورکیا و ئەمریکا لە ساڵی ڕابردوودا گەیشتە ٣٦ ملیار و ٦٠٠ ملیۆن دۆلار، ئاماژەی بەوەشدا کە لە ماوەی ٩ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان ھەردوو وڵات بەڕێژەی ١٧ لە سەدا زیادی کردووە و گەیشتووەتە ٤٣ ملیار دۆلار.
وەزیری بازرگانیی تورکیا گوتیشی: "قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نیوان تورکیا و ئەمریکا تا ٢٠٢٨، دەگاتە ٥٠ ملیار دۆلار".
هەروەها عومەر بۆلات ڕاشیگەیاندووە کە لە ماوەی ٢٣ ساڵی ڕابردوودا، بە بەھای ٢٩٤ ملیار دۆلار، وەبەرھێنانی بیانی لە تورکیا کراوە.
وەزیری بازرگانیی تورکیا، عومەر بۆلات گوتیشی: "تورکیا و ئەمریکا ئامانجیان ئەوەیە، قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوانیان بۆ ١٠٠ ملیار دۆلار ساڵانە بەرزبکەنەوە، وەک ئەوەی سەرکۆمار ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ پێشنیازیان کردووە".