Firdevs Yüksel
13 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 14 نیسان 2023
ئیستانبوڵ - AA
لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە ٨٧ دۆلار و شەش سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
دوێنێ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت گەیشتە ٨٧ دۆلار و ٤٨ سەنت و رۆژەکەی بە ٨٧ دۆلار و ٣٣ سەنت تەواو کرد. ئەمڕۆش لە کاتژمێر ٠٩:٥٠، بەراورد بە نرخی داخستنی پێشوو، بەڕێژەی لەسەدا ٠٫٣١ دابەزینی بەخۆیەوه بینی و بە ٨٧ دۆلار و شەش سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە ھەمان کاتدا، یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI)، بە ٨٣ دۆلار ١١ سەنت فرۆشرا.
پاشەکشەی ئابووریی ئەمریکا و نیگەرانییەکان سەبارەت بە خواستی نەوت کاریگەرییان هەبوو لەسەر دابەزینی نرخەکان بە شێوەیەکی سنووردار.
بانکی ناوەندیی ئەمریکا (Fed) ئاماژەی بەوە دا بە لەبەرچاوگرتنی کاریگەریی دوایین پێشهاتەکانی پیشەسازیی بانکی، پێشبینی دەکرێت پاشەکشەی ئابووری تا کۆتایی ئەمساڵ بەردەوام بێت.
بە پێچەوانەی پێشبینییەکان، زیادبوونی یەدەگەکانی نەوتی خاوی ئەمریکا کە گەورەترین بەکارهێنەری نەوتی جیهانە، پشتگیری لە دابەزینی نرخەکان کرد. فەرمانگەی زانیارییەکانی وزەی ئەمریکا رایگەیاند، هەفتەی رابردوو پشکی نەوتی خاو لە وڵاتەکەدا نزیکەی ٦٠٠ هەزار بەرمیل زیادی کردووە.
لەلایەکی دیکەوە دوای بڕیارەکەی نۆ وڵاتی ئەندام لە گرووپی ئۆپیک پڵەس دەربارەی راگرتنی بەرهەمهێنانی رۆژانەی نزیکەی یەک ملیۆن و ٦٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی سەربار، نیگەرانییەکان سەبارەت بە دابینکردن لە بازاڕەکاندا بەردەوامن کە ئەمەش کاریگەریی لەسەر بەرزبوونەوەی نرخەکان دەبێت.
ئاماژە بەوەیش دەدرێت رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٨٧ دۆلار و ٢٧ سەنت بۆ ٨٧ دۆلار و ٧٠ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ٨٦ دۆلار و ٨٤ سەنت بۆ ٨٦ دۆلار و ٤١ سەنت بمێنێتەوە.