Başak Erkalan Köprübaşılı, Duygu Alhan, Ahmet Karaahmet, Mehmet Burak Karacaoğlu
19 ئاب 2026•نوێکردنەوە: 19 ئاب 2026
یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بواری فۆسفات سهبارهت بە گەشەپێدانی هاوبەشی ستراتیجی لە کەرتی کانزادا لە نێوان تورکیا و سووریادا واژووکرا.
ئامانجی لێکتێگەیشتنهكه كه لە نێوان کۆمپانیای MTA ICی سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پشکنین و گەڕانی کانزاکان (MTA) و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی جیۆلۆجی و سەرچاوە کانزاییەکانی سووریا لە دیمەشقی پایتەختی ئهو وڵاته واژوو کرا، فراوان كردنی هارکاریی وزە و کانزای هەردوو وڵاته له بواری هەڵسەنگاندنی سەرچاوەکانی فۆسفات.
دوای ڕێوڕەسمی واژووکردنەکە، وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی توركیا، ئاڵپارسلان بایراکتار لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا ئاماژەی بەوە كرد توانایەکی زۆری هاریکاریی لە نێوان هەردوو وڵاتدا لە چەندین بواردا هەیە و، وزە و کانزا لە گرنگترینیانن.
بایراکتار باسی لهوه كرد سووریا لە پرۆسەیەکی گرنگی گەشەپێداندایە و، ڕایگهیاند: "دوای واژووکردنی ڕێککەوتننامەی چوارچێوە، بەو کارەی لە ڕۆژانی داهاتوودا بەرەو ڕێککەوتنی بازرگانیی دهبهین، ئامانجمان جێبەجێ کردنی پرۆژەیەکە کە بەرهەمهێنانی فۆسفات، گەشەپێدانی کێڵگەکانی فۆسفات و بنیاتنانی ڕێگەی ئاسنین تا بەندەری لهخۆدهگرێت. واژووەکانی ئێرە دەستپێکێکی زۆر باشن. بە هەمان شێوە پێکەوە کار دەکەین بۆ گەڕاندنەوەی کانزاکانی ئاسن لە دەوروبەری حەلەب بۆ ناو ئابووریی".