22 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 23 ئادار 2020
لەندەن ــ AA
لە رووداوێكی دەگمەن و كەم وێنەدا، پۆلیسی بەریتانیا، سێ كەسی لەسەر دزینی بڕێك كلێنسی توالێت لە شاری ئێسكس رۆژهەڵاتی لەندەن دەستگیركرد.
ئەوەیش لە كاتێكدایە کە لەئێستادا لەچوارچێوەی رێوشوێنەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)، كلێسنی توالێت زیاتر لە بەریتانیا خواستی لەسەرە و دەفرۆشرێت.
لەوبارەوە پۆلیسی شاری ئێسكس لەسەر هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردەوە كە هێزەكانیان دەستیان بەسەر بارهەڵگرێكی بچووكدا گرتووە كە بڕێك كلێنسی دزراوەی تیایدا بووە و نووسیویەتی:
"پیاوانی پۆلیس هەست بە دڵخۆشییەكی گەورە دەكەن كە ئەو دزانەیان دەستگیركردووە، بەڵام هەرگیز پێشبینی ئەوەمان نەدەكرد كە ئەو بڕە كلێسنە دزراوە لەناو سندوقی بارهەڵگرەكەدا بدۆزینەوە".
پۆلیس وێنەی ئەو بڕە كلێنسە کە دزراوە و سێ كەسە دەستگیرکراوەکەی بڵاوكردووەتەوە.
بەپێی زانكۆی جۆنس ھۆپکینس تا ئێوارەی دوێنێ شەممە، ژمارەی ئەو كەسانەی كە بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوی (COVID-19)وە لە بەریتانیا گیانیان لەدەستداوە، بەرزبووەتەوە بۆ 178 كەس و ژمارەی تووشبوانیش گەیشتووەتە چوار هەزار و 176 كەس.