22 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 28 شوبات 2020
هه‌ولێر- AA
وه‌رگرتنی داواكاریی قوتابییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌مه‌به‌ستی خوێندن له ئاماده‌ییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی ئانادۆڵو بۆ پێشنوێژ و گوتاربێژان و كۆلێژه‌كانی زانسته ئیسلامییه‌كان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠-٢٠٢١ ده‌ستیپێكردووه.
وه‌رگرتنی داواكاریی قوتابییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له چوارچێوه‌ی هه‌ریه‌ك له "ئاماده‌یی نێوده‌وڵه‌تیی پێشنوێژ و گوتاربێژان" و "پرۆگرامی نێوده‌وڵه‌تیی به‌كالۆریۆس له زانسته ئیسلامییه‌كان"دایه كه به‌هاریكاریی هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی توركیا، سه‌رۆكایه‌تیی فه‌رمانگه‌ی كاروباری ئایینی توركیا، كۆلێژه‌كانی زانسته ئیسلامییه‌كان و وه‌قفی دیانه‌ت به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
داواكاریی قوتابییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌مه‌به‌ستی درێژه‌دان به خوێندنی ئاماده‌یی و به‌كالۆریۆس له ئاماده‌ییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی ئانادۆڵو بۆ پێشنوێژ و گوتاربێژان و كۆلێژه‌كانی زانسته ئیسلامییه‌كان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠-٢٠٢١، له ماڵپه‌ڕی https://diyanetburslari.tdv.org/ه‌وه ئه‌نجامده‌درێت.
هه‌روه‌ها ده‌توانرێت له هه‌مان ماڵپه‌ڕه‌وه مه‌رج و پێداویستییه‌كانی وه‌رگرتن بخوێنرێته‌وه و بزانرێت.