14 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 14 نیسان 2020
بەغدا - AA
یەکێتیی تۆپی پێی عێراق رایگەیاند کە بەهۆی تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)وە، هەڵپەساردنی یارییەکانی خولی نایابی تۆپی پێ تا ٣٠ی ئەم مانگە درێژ کرایەوە.
لەوبارەوە دەستەی کارگێڕی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق رایگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە کە تیایدا هاتووە "هاوکات لەگەڵ پەیامەکەی یەکێتیی تۆپی پێی نێودەوڵەتی (FIFA) پەیوەست بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئەو رێوشوێنەنانە کە لەسەر ئاستی جیهان بۆ پێشگرتن لە تەشەنەکردنی ڤایرۆسەکە گیراونەتەبەر، بڕیاردرا هەڵپەساردنی یارییەکانی خولی نایابی تۆپی پێی عێراق تا ٣٠ی ئەم مانگە درێژبکرێتەوە".
لە نۆی ئەم مانگەدا، یەکێتیی تۆپی پێی عێراق بەهۆی تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، سەرجەم یارییەکانی خولی نایابی تۆپی پێی تا ١١ی ئەم مانگە هەڵپەساردبوو.
لە ١٦ی مانگی شوباتی رابردوودا، یارییەکانی خولی نایابی تۆپی پێی عێراق دەستیپێکرا کە بڕیاربوو لە سێی ئەم مانگەدا تەواو ببووایە.
کۆی گشتیی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق، گەیشتووەتە هەزار و ٣٧٨ کەس کە ٧٨یان گیانیان لەدەستداوە.