نەجەف
لە پارێزگەی نەجەفی باشووری رۆژئاوای عێراق کاری دووم فێستیڤاڵی غەدیر بە بەشداری ١٥٠ کەسایەتی لە تایفە و نەتەوەی جیاوازی ٣٠ وڵاتی جیھان لە چوار کێشوەر دەستیپێکرد.
لە چوارچێوەی ئەو فێستیڤاڵەدا پێشانگایەکی دەستنووسە دەگمەنەکانی قورئانی پیرۆز و نوسینی فەرموودەکانی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد (د.خ) بە کریستال کرایەوە کە ٤٨ دەستنووسی دەگمەنی قورئانی پیرۆز و ١١ دەستنووسی دەگمەنی زانایانی ئاینی ئیسلام لە سەدەکانی یەکەم تا دوازدەی ھیجری تێدا پیشاندرا.
لە لێدوانێکدا بۆ AA بەرپرسی پیشانگای دەستنووسە دەگمەنەکان ھاشم محەمەد مورتەزایی گوتی: "لەم پیشاندایەدا ژمارەیەکی زۆری دەستنووسە دەگمەنەکانی قورئانی پیرۆز و ھونەری نووسینی ئیسلامی پیشاندراون کە مێژووەکەیان بۆ سەدەی یەک تا دوازدەی کۆچی دەگەڕێتەوە. دەگمەنترین دەستنووسی قورئانی پیرۆزیش کە لەو پیشانگایەدا نمایشکراوە ئەوەیە کە بە دەست و خەتی ئیمام عەلی رەزای خوای لەسەربێت، نووسراوە و لە ساڵی ٤٠ی کۆچی بە دەستی ئیمام عەلی نوسراوەتەوە و پێنج ساڵ پێش ئێستا لەکاتی نوێکردنەوەی مەزارەکەی لە پارێزگای نەجەف دۆزراوەتەوە و کە ھەر لە نزیک گۆڕەکەی نێژرابوو و لەسەر پەرەیەکی رەق نوسراوە و ژمارەی دێرە نوسراوەکان لە پەرەیەک تا پەڕەیەکی دیکە جیاوازی ھەیە و لە ھەر پەڕەیەک ١٣ دێر ھەیە و لە کۆتایی ھەر پەڕەیەکیش نوسراوە "بەدەستی عەلی بن ئەبی تالب لە ساڵی ٤٠ی کۆچی نووسراوە."
ناوبراو ھەروەھا گوتی: "ژمارەکی زۆری دەستنووسەکانی قورئانی پیرۆز لە پیشانگەکەدا نمایشکراون کە لە شێوە و قەبارە بچوک و لەیەکتر جیاوازن بەتایبەت یەکێکیان کە قەبارەکەی ٣ سانتیمەترە و لە سەدەی دوازدەی کۆچی نووسراوەتەوە و بەرگەکەی لە پێَست درووستکراوە و ناتوانرێ ووشەکانی بە چاو ببینرێ و لە ھەمانکاتدا تەواوی سورەت و ئایەتەکانی قورئانی پیرۆزی تێدا نووسراوە ئەمە جگە لە نمایشکردنی ١١ دەستنووسی دەگمەنی قورئانی پیرۆز کە یەکێکیان بە شیرازیات بەناوبانگە و لە سەدەی چواری کۆچی نوسراوەتەوە و ھەروەھا پەرتوکی زانایانی ئاینی لەبارەی فیقە و دەستنووسی قورئانی پیرۆز بە خەتی کوفی کۆن کە پێشبینی دەکرێت لە کۆتایی سەدەی یەکەمی کۆچی نووسرابێتەوە و ھەروەھا دەستنووسی قورئانی پیرۆز کەلەلایەن (فەراھیدی)یەوە نووسراوەتەوە و بە خەتی کوفی ئەندەلوسی لە سەدەی سێیەمی کۆچی نوسراوەتەوە و لەو قۆناغەدا فەراھیدی خاڵ و حەرەکاتی بۆ نووسینەکان زیادکردووە. یەکێک لە دەستووسەکانی دەگمەنی دیکەش ئەوەیە کە بە ئاوی زێر و بەردە بەھادارەکان لە سەدەی پێنجەمی کۆچی نوسراونەتەوە و ئەو دەستنووسانەی لەو پیشانگایەدا نمایشکراون لە ھەموو جیھان نیە لەوانەش دەستنوسی بن عەبدوڵا ئەلموستەعسی کە بە یاقوت لە قوتابخانەی الخگ الپالپ نووسراوە کە سێیەم دەستنووسی بەناوبانگی جیھانە و لە سەدەی حەوتەمی کۆچی نووسراوەتەوە و زۆر زۆر دەگمەنە. ھەروەھا چەند دەستنووسێکی دیکەش نمایشکراون کە بە ئاوی زێڕ و بەردی ئەزوردی گرانبەھا نوسراون."
بەرپرسی پیشانگاکە کە لە ھەمان کاتدا بەرپرسی ئەمباری ئەردەبیلە لە نەجەف رایگەیاند: ئەمباری ئەردەبیل ٥٦٠ دەستنووسی جیاوازی دەگمەنی قورئانی پیرۆزی تێدایە ئەمە جیا لە ھەزاران دەستووسی ئیسلامی دەگمەن کە لەوێ پارێزراون.
ھەموو ساڵێک بەبۆنەی جەژنی غەدیر کە دەکەوێتە رۆژی ١٨ی مانگی ژی الحجە، موسڵمانە شیعە مەزھەبەکان فیستیڤاڵ ئەنجام دەدەن و بە بڕوای ئەوان لەو رۆژەدا پێغەمبەری ئیسلام محەمەد (د.خ)، دوای حجە الوداع ئیمام عەلی رەزای خوای لەسەر بێت وەک جێگرەوەی خۆی دەستنیشانکردووە و بە بڕوای ئەوان ئەو رێوڕسمە لە ناوچەیەکی نزیک شاری مەککەی پیرۆز بە ناوی غدیرخیم بەڕێوەچووە.