Sarmand Hameed
31 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 01 نیسان 2023
هەولێر - AA
بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی نەینەوا دۆزینەوەی ١٢ تەرمی نەناسراوی لە پارێزگاکەدا راگەیاند.
لەو راگەیەندراوەی کە لە بەڕێوەبەرایەتییەکەوە بڵاوکراوەتەوە، ئەوە خراوەتەڕوو کە تیمەکانی گەڕان و رزگارکردن لە پارێزگای نەینەوا، ١٢ تەرمیان لە ناوچەی مەیدان لە شاری مووسڵی کۆن دۆزیوەتەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە ناسنامەی تەرمەکان نەزاندراوە و هیچ وردەکارییەک لەمبارەیەوە نەخراوەتەڕوو.
ئەوەش هاتووە کە تەرمەکان بەپێی رێکارە یاساییەکان رادەستی فەرمانگەی پزیشکی دادی نەینەوا کراون.
رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە هاوینی ٢٠١٤دا شاری مووسڵ و چەند ناوچەیەکی دیکەی عێراقی داگیرکرد، و عێراق لە ساڵی ٢٠١٧دا سەرکەوتنی بەسەر داعش و کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوی رووبەری ئەو خاکەی کە رێکخراوەکە دەستی بەسەردا گرت، راگەیاند.