Zana Natık Kerem
08 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 09 کانوونی دووەم 2018
كوێت ــ AA
ئەمڕۆ دووشەممە، ١١هەمین كۆنگرەی سەرۆك ئەنجوومەنەكانی شورا، نوێنەران و ئوممە لە ئەنجوومەنی هاریكاری وڵاتانی كەنداو لە كوێت دەستی پێكرد.
لە كۆنگرەكەدا میری كوێت، سەباح ئەحمەد جابر سەباح گوتەیەكی پێشكەشی كرد و رایگەیاند "كاروانی ئێمە لە كەنداو رووبەڕووی بەربەست و ئاستەنگ بووەتەوە، كاركردن پێكەوە تاكە رێگەیە لە بەردەماندا، بۆ ئەوەی بتوانین رووبەڕبوونەوەی ئەو بەرنگارییانە ببینەوە".
سەباح ئەحمەد جابر سەباح گوتیشی: "ئێمە وای بۆ دەچین، هەر چەند ناكۆکییەكانی كەنداو درێژە بكشێت، هەر چارەسەر دەبێت".
میری كوێت گوتیشی: "هەریەك لە ئێمە درك بە رەوشێكی خراپ و ئاڵۆزی دەرووبەرەكەیدا دەكات كە ئەوەش بەرنگارییە بۆ هەمووان، بۆیە دەبێت بەو بەرپرسیاریەتییە گەورەیەی لە ئەستۆدان، دەتوانین كەنداوێكی بەهێز بنیات بنێننەوە، چونكە گەلەكانمان بە هیواوە دەڕواننە بنیات و گەشەكردن".
لای خۆیەوە سەرۆكی ئەنجوومەنی ئوممەی كوێت، مەرزوق غانم لە كۆنگرەكەدا رایگەیاند، كۆنگرەكە بە ئامادەبوونی هەموو لایەنەكانی كەنداو دەستی پێكردووە سەرباری ئەوەی دوژمنان گرەوییان لەسەر رووخاندنی بنیاتی كەنداو كردبوو.