Ömer Faruk Yıldız
30 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 31 ئادار 2021
کوالالومپور- AA
لە خۆپیشاندانەکانی میانمار دژبە کودەتا بەسەر حکوومەتی هەڵبژێردراوی ئەو وڵاتەدا، تا ئێستا ٥١٠ کەس بەهۆی توندوتیژی هێزە ئەمنییەکانەوە کوژراون.
کۆمەڵەی هاوکاریکردنی زیندانییە سیاسییەکان لە میانمار لە راپۆرتی رۆژانەیدا، ئەوەی خستووەتەڕوو کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥١ کەسی دیکە کوژراون و ژمارەی ئەو کەسانەی کە تا ئەمڕۆ لە ئاکامی توندوتیژی هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە کوژراون گەیشتوەتە ٥١٠ کەس.
باس لەوەشکراوە کە دوو هەزار و ٥٧٤ کەس لەئێستادا، دەستبەسەرن و ١٢٠ کەسی دیکەش بڕیاری دەستبەسەرکردنیان بۆ دەرکراوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو کە لە ٢٧ی ئادارەوە تا ئێستا، ١٤ منداڵ لە میانمار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژراون.