مۆسکۆ – AA
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی رووسیا، ئیگۆر کۆناشێنکۆڤ ئاشكرایكرد، لە ئۆکراینا ناوچەی نیشتەجێبوونی کۆدیمایان کۆنتڕۆڵ کردووە.
ئیگۆر کۆناشێنکۆڤ زانیاریی لەسەر چالاکییە سەربازییەکانی سوپای رووسیا لە جەنگی رووسیا-ئۆکراینا بڵاوکردەوە.
کۆناشێنکۆڤ بانگەشەی ئەوەی کرد سوپای ئۆکراینا زیانی گەورەیان بەرکەوتووە و بەهۆیەوە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا نەیانتوانیوە هێرش بە ئاراستەی مکۆلایێڤ و کریڤۆریژسکی ئەنجامبدەن و رایگهیاند: "ئۆکراینا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لەم ئاراستانەدا چوار تانک، شەش ئۆتۆمبێلی جەنگیی پیادە، پێنج ئۆتۆمبێلی زرێپۆش، دوو پیکابی هەڵگریی چەکی دۆشکە و ١٥٠ سەربازی لەدەستداوە".
ئاماژەی بەوەشکرد کە ناوەندی فەرماندەیی و کۆگای تەقەمەنیی سەربە لیوای ٢٤ی میکانیکیی هێزە سەربازییەکانی ئۆکراینایان لە ناوچەی مکۆلایێڤ خاپوور کردووە و رایگەیاند سیستمی بەرگریی ئاسمانیی رووسیا لە ناوچەی خێرسۆن لە فڕۆکەی جەنگیی جۆری "مێگ-٢٩" و لە ناوچەی مکۆلایێڤ لە فڕۆکەی جەنگیی جۆری "سو-٢٥"یان داوە و گوتی: "لە ئاکامی چالاکییە سەرکەوتووەکانی هێزە سەربازییەکانی رووسیا لە کۆماری گهلی دۆنێتسک ناوچەی نیشتەجێبوونی کۆدیما بە تەواوەتی رزگارکرا".
ئیگۆر کۆناشێنکۆڤ باسی لەوەشکرد کە لە رێگەی مووشەکی زۆر هەستیارەوە عەمبارێکی سووتەمەنییان لە ناوچەی دنیپرۆ لەناوبردووە و بانگەشەی ئەوەشی کرد کە لە ناوچەی خارکیێڤ ٣٠ سەرباز لە چالاکی خراون و ١٠ پێداویستیی سەربازیی لەناوبراون.
کۆناشینکۆڤ گوتیشی: "جگە لەوە نزیکەی ٤٠ سەرباز لە نزیک ناوچە نیشتەجێبوونەکانی پریشیب، یاڤریسکە و ئاندرییڤکا لە ناوچەی خارکیڤ کوژران و ٨٠ سەربازیش بریندارکراون".
زانیاریی ئەوەشی بڵاوکردەوە کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا شەش ناوەندی فەرماندەیی و سێ کۆگای تەقەمەنیی سەربە سوپای ئۆکراینایان لەناوبردووە و رایگهیاند: "لە یەکەی نیشتەجێبوونی کۆنستانتینیڤکا لە ناوچەی دۆنێتسک کارگەیەک کە مووشەکی تۆپهاوێژی جۆری 'ئۆڵها'ی تێدا درووست دەکرا، خاپوور کرد".
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی رووسیا ئاشکراشی کرد کە هەشت فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هیزەکانی ئۆکراینایان خستووەتە خوارەوە و گوتی: "لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگەوه تا ئێستا٢٩٢ فڕۆکە، ١٥٢ ھێلیکۆپتەر، ھەزار و ٨٩٧ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ٣٧٣ سیستمی مووشەکی بەرگریی ئاسمانیی، چوار ھەزار و ٨٥٥ تانک و زرێپۆش، ٨٥٢ راجیمە، سێ ھەزار و ٣٦٩ تۆپھاوێژ و ھاوەن، پێنج ھەزار و ٣٦٠ ئۆتۆمبێلی تایبەتی سەربازیی ئۆکراینا لەناوبراون".
- هێرشەکان بە ئاراستەی ویستگەی ئەتۆمیی زاپۆریژیا
ئیگۆر کۆناشێنکۆڤ سەرنجی بۆ ئەوە راکێشا کە شاندی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم (UAEA) لە وێستگەی ئەتۆمیی زاپۆریژیان و بانگەشەی ئەوەی کرد هەوڵەکانی ئیستیفزازییهكانی ئیدارەی کیێڤ بە مەبەستی دروستکردنی کارەسات لەو وێستگەیەدا بەردەوامە.
کۆناشێنکۆڤ ئەوەشی خستەڕوو کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، سوپای ئۆکراینا ١٦ مووشەکیان ئاراستەی شاری ئەنەرگۆدار کردووە کە ویستگەکەی لێیە و گوتی: "لەئەنجامی كەوتنی مووشەكەكە بۆ ناو وێستگەیەكی کارەبای ئێرە، شارەكە بەبێ كارەبا مایەوە".
MOSKOVA (AA) - Rusya Savunma Bakanlığı Sözcüsü İgor Konaşenkov, Ukrayna’da Kodema yerleşim birimini kontrol altına aldıklarını bildirdi.
Konaşenkov, Rus askeri güçlerinin Rusya-Ukrayna Savaşı'ndaki faaliyetleriyle ilgili bilgi paylaşımında bulundu.
Ukrayna ordusunun "büyük" kayıplar verdiğini ve bu nedenle son 24 saatte Mıkolayiv ile Krivorijskiy yönlerinde saldırılarda bulunmadığını iddia eden Konaşenkov, "Ukrayna, bu yönlerde son 24 saatte 4 tank, 6 piyade savaş aracı, 5 zırhlı araç, 2 ağır makineli tüfekli kamyonet ve 150'den fazla askerini kaybetti." ifadelerini kullandı.
Mıkolayiv bölgesinde Ukrayna Silahlı Kuvvetlerine bağlı 24.Mekanize Tugayına ait yönetim merkezi ile mühimmat deposunun imha edildiğini belirten Konaşenkov, Herson bölgesinde "Mig-29" tipi savaş uçağı, Mıkolayiv bölgesinde de "Su-25" tipi savaş uçağının Rus savunma sistemlerince vurulduğunu söyledi.
Konaşenkov, "Rus Silahlı Kuvvetlerinin Donetsk Halk Cumhuriyeti'ndeki başarılı eylemleri sonucunda Kodema yerleşim biriminin tamamı kurtarıldı." dedi.
Dnipro bölgesinde yakıt deposunun yüksek hassasiyetli silahla yok imha edildiğini söyleyen Konaşenkov, Harkiv bölgesinde 30'a kadar Ukraynalı askerin etkisiz hale getirildiğini, 10 askeri teçhizatın da imha edildiğini ileri sürdü.
Konaşenkov, "Ayrıca, Harkiv bölgesindeki Prişib, Yavirske ve Andriyivka yerleşim birimlerinin yakınlarında 40 kadar Ukraynalı asker öldürüldü, 80 asker ise yaralandı." şeklinde konuştu.
Son 24 saatte Ukrayna ordusuna ait 6 yönetim merkezi ile 3 mühimmat deposunun yok edildiği bilgisini paylaşan Konaşenkov, "Donetsk bölgesindeki Konstantinivka yerleşim biriminde 'Olha' çok namlulu roketatar füzelerinin üretildiği tesisleri imha ettik." dedi.
Ukrayna güçlerine ait 8 insansız hava aracının düşürüldüğünü belirten Konaşenkov, savaşın başlamasından bu yana Ukrayna'da 292 uçak, 152 helikopter, 1897 insansız hava aracının yanı sıra 373 hava savunma füze sistemi, 4 bin 855 tank ve zırhlı araç, 825 çok namlulu roketatar, 3 bin 369 obüs ve havan topu, 5 bin 360 özel askeri aracın yok edildiğini söyledi.
- Zaporijya Nükleer Enerji Santrali'ne yönelik saldırılar
Uluslararası Atom Enerjisi Ajansı (UAEA) temsilcilerinin Zaporijya Nükleer Santrali’nde bulunduğuna dikkati çeken Konaşenkov, Kiev yönetiminin bu santralde felaket yaratmaya yönelik provokasyon girişimlerini sürdürdüğünü öne sürdü.
Konaşenkov, son 24 saatte santralin bulunduğu Energodar şehrine Ukrayna ordusunca 16 füzenin atıldığını belirterek, "Füzenin buradaki trafo merkezine düşme sonucu şehir elektriksiz kaldı." ifadelerini kullandı.
news_share_descriptionsubscription_contact
