ABDULSALAM FAYEZ, Said Amori
17 ئاب 2026•نوێکردنەوە: 17 ئاب 2026
بزووتنەوەی حەماس داوای کرد کە سوپای ئیسرائیل بە تەواوی لە کەرتی غەززە بکشێتەوە، ھەروەھا کوشتنی فەڵەستینییەکانیش بوەستێنێت.
ئەمەش دوای ئەوە دێت کە شاندێکی بزووتنەوەی حەماس بەسەرۆکایەتی سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەکە، خەلیل حەیە لە قاھیرە دانوستانی لەبارەی نەخشەڕێگای پەیوەست بە قۆناغی دووەمی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە، لەگەڵ لایەنەکانی نێوەندگیر ئەنجامدا.
سەرچاوەیەکی فەڵەستینی بە ئاژانسی ئانادۆڵوی ڕاگەیاند کە شاندێکی بزووتنەوەی حەماس بەسەرۆکایەتی سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەکە، خەلیل حەیە لە قاھیرە لەگەڵ زاوا و گەورە راوێژکاری سەرۆکی ئەمریکا، جارید کۆشنەر کۆبووەتەوە.
ھاوکات بزووتنەوەی حەماس لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە شاندێکی بزووتنەوەی حەماس بەسەرۆکایەتی سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەکە، خەلیل حەیە لە قاھیرە لەگەڵ لایەنەکانی نێوەندگیری کۆبووەتەوە.
بزووتنەوەکە ھەڵوێستی خۆی لەھەمبەر نەخشەڕێگای قۆناغی دووەمی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە لە چوارچێوەی پلانەکەی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ دووپات کردووەتەوە و داوای کردووە کە ھێزەکانی سوپای ئیسرائیل بە تەواوی لە کەرتی غەززە بکشێتەوە، ھەروەھا گەیاندنی یارمەتی مرۆیی بۆ کەرتی غەززە دەستەبەر بکرێت.
ھەروەھا لە ڕاگەیاندراوەکەدا، داوا لە لایەنەکانی نێوەندگیر و ئەنجوومەنی ئاشتی کراوە کە بەرسیارێتی خۆیان جێبەجێ بکات و ئیسرائیل پابەند بکەن، لەوەی ھەموو بەڵێنەکانی لە قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی ئاگربەست جێبەجێ بکات، کۆتایی بە ھەموو پێشێلکارییەکانی لە کەرتی غەززە بھێنێت بھێنن، ھەروەھا کوشتنی فەڵەستینییەکان بوەستێنێت و نەخشەڕێگای قۆناغی دووەمی پلانەکەی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ پەسەند بکەن.
بزووتنەوەی حەماس لە ڕاگەیاندراوەکەدا، ستایشی ڕۆڵی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپی کردووە لە گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربەست و دانانی نەخشەڕێگا بۆ قۆناغی دووەم و ڕایگەیاندووە: " ئومێد دەخوازین سەرۆک دۆناڵد ترەمپ لە ھەوڵەکانی بەردەوام بێت لە کۆتاییھێنان بە نەھامەتییەکانی فەڵەستینییەکان و بەدیھێنانی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە".