Erbil Başay
27 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 27 شوبات 2022
بەرلین – AA
حکوومەتی ئەڵمانیا رایگەیاند، ھەزار دژە تانک و ٥٠٠ مووشەکی جۆری ستینگەر بۆ ئۆکراینا دەنێرێت.
لەو راگەیەندراوەی کە گوتەبێژی حکوومەتی ئەڵمانیا، ستیفن هێبيستريت رایگەیاند، حکوومەتی وڵاتەکەی بریاری ناردنی ھەزار دژە تانک و ٥٠٠ مووشەکی جۆری ستینگەری دەرکردووە و گوتی: "لە کەمترین ماوەدا چەکەکان رادەستی ئۆکراینا دەکرێت".
ھەڵسەنگاندنی راوێژکاری ئەڵمانیا، ئۆلاف شۆڵتز، بۆ دۆخەکە لەگەڵ راگەیەندراوەکەدا بڵاوکراوەتەوە و ئاماژە بەوە کراوە کە ھێرشەکانی رووسیا بۆسەر ئۆکراینا خاڵێکی وەرچەرخانە و گوتوویەتی: "ئەمە ھەڕەشە لە سستەممان دەکات لە دوای شەڕ. لەم دۆخەدا، بەوەی لە تواناماندا بێت بۆ پاڵپشتیکردنی ئۆکراینا لە بەرگریکردن لە دژی سوپای داگیرکاریی ڤلادیمیر پوتین (سەرۆکی رووسیا)، ئەرکمانە. ئەڵمانیا لە پاڵ ئۆکراینادایە".
ناردنی چەک لەلایەن حکوومەتی ئەڵمانیاوە بۆ ئۆکراینا واتای گۆڕانکاریی لە سیاسەتی ئەو وڵاتە دێت چونکە پێشتر ئەڵمانیا رەتی دەکردەوە چەک بنێرێت بۆ ئەو ناوچانەی کە شەڕ یان گرژییان تێدایە.