Zeynep Rakipoğlu,Kaan Bozdoğan,Filiz Kınık Öz
14 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 14 کانوونی یەکەم 2022
تورکمانباشی – AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی یەکەمین لووتکەی سەرۆک دەوڵەتانی تورکیا-ئازەربایجان- تورکمانستان رایگەیاند: "ئەو هەنگاوانەی ناومانن لەبارەی وزە، گازی سروشتی و گواستنەوە گرنگی زۆر لە خۆ دەگرن. ئەگەر ئەمڕۆ خاڵی ئەمە دابنێین خوا یار بێت هەنگاوی گرنگ دەنێین بۆ داهاتوو".
سەرکۆمار ئەردۆغان لە میانی سەردانەکەی بۆ تورکمانستان لەسەر بانگهێشتی سەرکۆماری ئەو وڵاتە، سەردار بەردیموحەمەدۆڤ بە مەبەستی بەشداریکردن لە یەکەمین لووتکەی سەرۆک دەوڵەتانی تورکیا-ئازەربایجان- تورکمانستان، لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی نیشتمانی بەرژەوەندییەکانی گەلی تورکمانستان، گوربانگولو بەردیموحەمەدۆڤ کۆبوویەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا گوربانگولو بەردیموحەمەدۆڤ ئاماژەی بەوە دا کە یەکەمجارە ئەو سێ وڵاتە لە میانی لووتکەیەکەدا پێکەوە کۆ دەبنەوە سوپاسی ئەردۆغانی کرد کە بە دەم بانگهێشتنامەکەوە هاتووە، گوتی: "پەیوەندییە دیپلۆماتییەکانمان پێیان ناوەتە ٣٠ ساڵ و وەک سێ وڵاتی برا کاری زۆر گرنگمان ئەنجام داوە".
لای خۆیشیەوە سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی یەکەمین لووتکەی سەرۆک دەوڵەتانی تورکیا-ئازەربایجان- تورکمانستان گوتی: "ئەو هەنگاوانەی ناومانن لەبارەی وزە، گازی سروشتی و گواستنەوە گرنگی زۆر لە خۆ دەگرن. ئەگەر ئەمڕۆ خاڵی ئەمە دابنێین خوا یار بێت هەنگاوی گرنگ دەنێین بۆ داهاتوو".
ئەردۆغان ئاماژەی بەوەیش دا کە ئەم لووتکە سێقۆڵییە وەک "لووتکەی ئاڤازا" ناوی دەچێتە ناو مێژوو.