Dildar Baykan Atalay
01 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 01 کانوونی یەکەم 2021
واشنتۆن-AA
ئیداره‌ی ئه‌مریكا هێزه چه‌كداره شۆڕشگێڕه‌كانی كۆڵۆمبیا ناسراو به فارك-ی له لیستی رێكخراوه تیرۆریستییه بیانییه‌كان ده‌رهێنا، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی فارك له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتننامه‌ی ئاشتییدا كه به‌ر له پێنج ساڵ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی كۆڵۆمبیا واژووی كردبوو، چه‌كی دانا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ئانتۆنی بڵینكن بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئه‌وه ئاشكرا كراوه، كه فارك له لیستی لیستی رێكخراوه تیرۆریستییه بیانییه‌كان ده‌رهێنراوه.
هاوكات بڵینكن باسی له‌وه كردووه، هه‌ریه‌ك له گرووپه نه‌یاره‌كانی لا سێگوندا ماركیتالیا و فارك ئی پی، بۆ لیستی رێكخراوه تیرۆریستییه بیانییه‌كان زیاد كراون كه له ئه‌ندامانی فارك پێكهاتوون و له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "بڕیاری ده‌رهێنانی فارك له لیسته‌كه، گۆڕانكاریی نییه له هه‌ڵوێستمان له به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ركرده‌كانی پێشووی فارك بۆسه‌ر ئه‌مریكا له نێویشیاندا قاچاخچێتی كردن به مادده‌ی هۆشبه‌ر".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا وێڕای ئاماژه‌دان به رێككه‌وتننامه‌ی ئاشتی له نێوان فارك و حكوومه‌تی كۆڵۆمبیادا له ساڵی ٢٠١٦ادا، رایگه‌یاندووه: "ئه‌م بڕیاره‌ی كه داومانه، ده‌رفه‌ت بۆ ئه‌وه ده‌ڕه‌خسێنێ ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كی باشتر پشتیوانیی له رێككه‌وتننامه‌كه بكات".
له ساڵی ٢٠١٦دا له نێوان سه‌رۆكی ئه‌و كاته‌ی كۆڵۆمبیا خوان مانوێل سانتۆس و رێكخراوی فاركدا، رێككه‌وتننامه‌یه‌ك واژوو كرابوو، به‌وشێوه‌یه كۆتایی به ٥٢ ساڵ پێكدادان هێنرابوو. ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی سانتۆس به شایسته‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی بزاندرێت.