Bilal Acar
10 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 10 شوبات 2022
لەندەن - AA
لە میانی یارییەکانی پرێمیەر لیگ-دا، یانەی مانچستەر ستی بە ئەنجامی ٢-٠ لە یانەی برێنتفۆردی بردەوە.
یانەی مانچستەر ستی لە هەفتەی بیست و چوارەمینی پرێمیەر لیگ-دا، میوانداری یانەی برێنتفۆردی کرد.
لە خولەکی ٤٠ی یارییەکەدا، یاریزان ریاز مەحرەز لەڕێی لێدانی پەناڵتییەوە گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی مانچستەر تۆمار کرد و نیوەی یەکەمی یارییەکە بە ئەنجامی ١-٠ کۆتایی هات.
لە نیوەی دووەمی یارییەکەدا و لە خولەکی ٦٩دا، یاریزان کێڤن دێ بروین گۆڵی دووەمی بۆ هەمان یانە تۆمار کرد و یارییەکە بە ئەنجامی ٢-٠ کۆتایی هات.
بەم ئەنجامەش یانەی مانچستەر ستی ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە ٦٠ خاڵ و بەردەوامە لە پاراستی پێگەکەی وەک پێشەنگی پرێمیەر لیگ، هەروەها یانەی برێنتفۆرد بە ٢٣ خاڵ لە ریزبەندی ١٤مینی خولەکەدا مایەوە.