Aynur Şeyma Asan
24 ئاب 2026•نوێکردنەوە: 24 ئاب 2026
وەزیری گەنجینەی ئەمریکا، سکۆت بیسێنت ئاماژەی بەوە کرد لەو جەنگەی بە هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەستیپێکردووە گهیشتوونهته یاری کۆتایی و، ئامانجیان ئەوەیە تا تاران بە تەنیا دەمێنێتەوە، هەموو جۆرە دەمارێكی ئابووریی ببڕن.
لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی، بیسێنت پۆستێكی سهبارهت بە ئێران بڵاوکردەوە.
بیسێنت بانگەشەی ئهوهی کرد سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ توانای سەربازی ئێران، نزیکەی سەرجەم کارگە سەربازییەکان و بەرنامە ئەتۆمییەکەی لەناوبردووە و، ڕایگهیاند: "ئێستا دەچینە کۆتا یارییەوە. بەرەبەیان ڕۆژی (هێرشی) ئابووریی دەست پێدەکات کە گەورەترین هێرشی داراییە تا ئێستا دژبە دوژمنێک ئەنجام درابێت".
ههروهها بیسێنت باسی لهوه كرد ئێران بە نیشاندانی سەرانەسەندن وەک دەستەبەری ئەمنی درێژە بە بوونی خۆی دەدات و، بانگەشەی ئەوەی کرد ئێران تۆڵەسەندنەوە بە كارێكی یهكلاكهرهوه و سزاکانی ئەمریکاش بە پرسێك دهبینێت كه دهتوانرێت دانوستانی لهسهر بكرێت.
بیسێنت ئهوهشی خستهڕوو كه ئەم قۆناغە لهگهڵ ئیدارهی ترهمپ کۆتایی هاتووە و، گوتی: "ئەوانەی لە مەترسیی دژایەتی کردنی تاران دەترسن، نابێت باجی تاقیکردنەوەی ئارامیی واشنتۆن پشتگوێ بخەن".
وەزیری گەنجینەی ئەمریکا بیسێنت، ئاماژەی بهوه كرد ترەمپ ژینگەیەکی ڕەخساندووە کە تیایدا هەموو جۆرە دەسەڵات و ڕێکارێک کە زۆر کەس هەر بیریشی لێنەکردووەتەوە بەکاربهێنرێت، ڕاشیگهیاند: "ئامانجمان ئەوەیە تا تاران بە تەنیا دەمێنێتەوە، هەموو جۆرە دەمارێكی ئابووریی کە ئەم ڕژێمە بێبەزەییە بە پێوە دەهێڵێتەوە، بپچڕێنین".