Yunus Türk
14 ئەیلوول 2026•نوێکردنەوە: 14 ئەیلوول 2026
ئاستی هەناردەی تورکیا بۆ وڵاتانی دراوسێ لە مانگی کانوونی یەکەمەوە هەتا ئابی ئەمساڵ لە سەرووی ١٨.٢ ملیار دۆلار بووە و بەراورد بە ساڵی ڕابردوو لەسەدا ٢.٦ زیادیکردووە.
بە پێی داتاکانی کۆمەڵەی هەناردەکارانی تورکیا، لە کانوونی یەکەمەوە تا مانگی ئابی ئەمساڵ هەناردە بۆ وڵاتانی ئازەربایجان، بولگاریا، ئەرمەنستان، جۆرجیا، ئێران، عێراق، سووریا و یۆنان زیادیکردووە.
هەناردەی تورکیا لەم ماوەیەدا لەسەدا ٢.٦ زیادیکردووە و لە ١٧ ملیار و ٧٦٢ ملیۆن و ٥٩٣ هەزار دۆلارەوە گەیشتووەتە ١٨ ملیار و ٢٢٦ ملیۆن و ٢٢٥ هەزار دۆلار. بەو پێیە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو لە هەمانکاتدا ٤٦٣.٦ ملیۆن دۆلار زیادیکردووە.
لە کانوونی یەکەمەوە تا ئاب، زۆرترین هەناردەی تورکیا بۆ عێراق بووە و بە گشتی قەبارەکەی گەیشتووەتە ٥ ملیار و ٧٥٨ ملیۆن و ٨٩٩ هەزار دۆلار. بەراورد بە ساڵی ڕابردوو لەهەمانکاتدا لەسەدا ١٠.٥ زیادیکردووە.
دوای عێراق، بولگاریا لە ڕیزبەندی دووهەم دێت کە قەبارەکە گەیشتووەتە ٣ ملیار و ٤٣٩ ملیۆن و ٤٠ هەزار دۆلار و یۆنان ٢ ملیار و ٢٩٣ ملیۆن و ٣٨ هەزار دۆلار، جۆرجیا یەک ملیار و ٩٤٩ ملیۆن و ٨٥٧ هەزار دۆلار، سووریا یەک ملیار و ٦٧٥ ملیۆن و ٤٢٩ هەزار دۆلار، ئێران یەک ملیار و ٥٦٦ ملیۆن و ٧٠٩ هەزار دۆلار و ئازەربایجان یەک ملیار و ٥٤١ ملیۆن و ٩١٦ هەزار دۆلارە.
هەناردەی تورکیا بۆ ئەرمەنستان لەهەمان ماوەدا یەک ملیار و ٣٣٦ هەزار دۆلار بووە.
لە ڕووی بەهاوە، بازارەکانی عێراق، بولگاریا و جۆرجیا وەک گەورەترین بازاڕی ساخکردنەوەی کاڵای تورکیا لە ناو دراوسێکاندا هەژمار دەکرێن و کۆی گشتی هەناردەی تورکیا بۆ ئەو سێ وڵاتە ١٣ ملیار و ٤٤٠ ملیۆن و ٨٣٤ هەزار دۆلارە.