Şener Toktaş,Ali İhsan Öztürk
26 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 06 تشرینی دووەم 2020
بەدلیس- AA
لە رەزەکانی شارۆچکەی هیزان سەربە پارێزگای بەدلیس ترێ کۆدەکرێتەوە و بەشێوازێکی کولتووری سەدان ساڵە دەکرێتە دۆشاو.
- لە پارێزگای بەدلیس لەو ترێیەی کە لە رەزەکان کۆدەکرێتەوە، بەشێوازێکی کولتووری دۆشاو دروست دەکرێت و سفرە و خوانەکانی پێ دەڕازێنرێتەوە. ( Ali İhsan Öztürk - ئاژانسی ئانادۆڵو )
لە گوندی هارماندۆڤەن، جووتیاران ئەو ترێیەی کۆیانکردووەتەوە بەبێ زیادکردنی هیچ ماددەیەک دەیخەنە سەر ئاگر، دوای پێنج کاتژمێر لە کوڵاندنی ئاوی ترێکە دەگرن و دوای ماندووبوونێکی زۆر دەیکەنە دۆشاو.
یاشار ئایدۆغدو یەکێکە لە بەرهەمهێنەرانی دۆشاو بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو باسی لەوە کرد لە وەرزی بەهارەوە رەزەکانیان ئامادە دەکەن و دواتر لە وەرزی پاییزدا، ترێی رەزەکانیان کۆدەکەنەوە و دۆشاوی لێدروست دەکەن.
عەبدولکەریم ئایدۆغدو، بەرهەمهێنەرێکی دیکەی دۆشاوە و ماوەی ٤٦ ساڵە خەریکی ئەم پیشەیەیە کە لە باووباپرانەوە بۆی ماوەتەوە.
عەبدولکەریم ئایدۆغدو لە بارەی کاری دروستکردنی دۆشاو گوتی: "زۆر کارێکی پڕ زەحمەتە، بەڵام دۆشاوەکەی زۆر بەتام و تەندروستە. ماوەی ١٠ ساڵە دۆشاوەکەمان هەناردەی سێرت، باتمان و شارۆچکەکانی بەدلیس دەکەین".