Firdevs Yüksel
13 ئەیلوول 2022•نوێکردنەوە: 14 ئەیلوول 2022
ئیستانبوڵ - AA
لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە ٩٤ دۆلار و ٢٢ سهنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
دوێنێ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت، بەرزبووەوە بۆ ٩٥ دۆلار و ١٤ سەنت و رۆژەکەی بە ٩٤ دۆلار تەواو کرد.
کاتژمێر ٠٩:٣٤ی بەیانی ئەمڕۆ نرخەکەی بەڕێژەی لهسهدا ٠،٢٣ بەرزبوونەوەی بهخۆوه بینی و بەرمیل خاوی برێنت بە ٩٤ دۆلار و ٢٢ سهنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە ھەمان کاتدا، یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI)، بە ٨٨ دۆلار و نۆ سەنت فرۆشرا.
لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەواڵەکان سەبارەت بە دابینکردن و خواستی نەوتی جیهانی، نرخەکان لە هەڵکشان و داکشاندان.
جێبەجێکردنی پلانی دیاریکردنی بەرزترین نرخ بۆ نەوتی رووسیا لەلایەن وڵاتانی G7 کە لە ئەمریکا، ئەڵمانیا، بەڕیتانیا، کەنەدا، فەڕەنسا، ئیتاڵیا و ژاپۆن پێکدێن، کاریگەری لەسەر نرخەکان هەیە.
کڕینی بڕێکی زۆر نەوتی خاو لەلایەن چین کە گەورەترین هاوردەکاری نەوتی خاوە لە جیهاندا، بووە هۆی ئەوەی کە چاوەڕوانییەکی ئەرێنی هەبێت سەبارەت بە خواست، بەڵام گرتنەبەری رێوشوێنەکان بۆ رێگەگرتن لە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، نیگەرانییەکانی سەبارەت بە چالاکییە ئابوورییەکان زیاتر کردووە.
لە لایەکی دیکەوە، دابەزینی نرخی دۆلار پشتگیری لە بەرزبوونەوەی نرخەکان دەکات.
دابەزینی بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر دراوی نیشتمانیی وڵاتانی دیکە کە بووەتە هۆی ئەوەی کڕینی نەوت گرانتر لەسەریان بووەستێت؛ گوشاری خستووەتە سەر نرخی نەوت.
بازاڕەکان سەرنجیان خستووەتە سەر راپۆرتی مانگانەی رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپیک) کە ئەمڕۆ بڵاودەکرێتەوە. بڕیاریش وایە سبەی راپۆرتی بازاڕی نەوتی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە بڵاوبکرێتەوە.
باس لەوەیش دەکرێت رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٩٤ دۆلار و ٤٩ سەنت بۆ ٩٦ دۆلار و هەشت سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ٩٢ دۆلار و ٩٠ سەنت بۆ ٩١ دۆلار و ٣١ سەنت بمێنێتەوە.