Firdevs Yüksel
06 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 06 نیسان 2022
ئیستانبوڵ - AA
لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە ١٠٦ دۆلار و ٨٧ سه‌نت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
دوێنێ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت، بەرزبووەوە بۆ ١٠٩ دۆلار و ٩٠ سەنت و رۆژەکەی بە ١٠٦ دۆلار و ٦٤ سەنت تەواو کرد.
ئەمڕۆش لە کاتژمێر ١٠:٢١ــەوە، بە بەراورد بە نرخی داخستنی لە دوێنێدا، بەڕێژەی له‌سه‌دا ٠،٢٢ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و بە ١٠٦ دۆلار و ٨٧ سه‌نت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە ھەمان کاتدا، یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI)، بە ١٠١ دۆلار و ٩٢ سەنت فرۆشرا.
بڕیاری یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بۆ گه‌مارۆ خستنه سه‌ر کەرتی خه‌ڵووز لە رووسیا، كاریگه‌ری هه‌بوو له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت.
ئه‌م بڕیاره كه یه‌كه‌م بڕیاری یه‌كێتیی ئه‌ورووپایه له بواری كه‌رتی وزه‌دا به‌سه‌ر رووسیایدا بسه‌پێنێت له‌باره‌ی جه‌نگی رووسیا و ئۆكراینا، بووه هۆی نیگه‌رانی له كه‌مبوونه‌وه‌ی خستنه‌بازاڕی نه‌وت.
گوته‌بێژی كۆشكی سپی، جێن ساكی دوای دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی له بوچا كه ده‌كه‌وێته نزیك كیێڤی پایته‌ختی ئۆكراینا رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ئه‌ورووپادا به‌شێوه‌ی هاوكات ئه‌مڕۆ سزا نوێ ئابوورییه‌كان بۆسه‌ر رووسیا راده‌گه‌یه‌نن.
باس لەوەیش دەکرێت رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ١٠٧ دۆلار و ٤٥ سەنت بۆ ١٠٩ دۆلار و ٣٢ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ١٠٥ دۆلار و ٥٨ سەنت بۆ ١٠٣ دۆلار و ٧١ سەنت بمێنێتەوە.